زاری كرمانجی-سۆران
وەزارەتی تەندروستی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، داوا لە وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێم دەكات هەموو (پەیج ، ئەكاونتە ساختەكان) لە سۆشیال میدیا ( فەیسبووك، سناپچات، ئینستاگرام، تیك تۆك) كە پروپاگەندە بۆ بەرهەمی بەناو گیا دەرمانی و ماددەی جوانكاری و ڕوخسار و پێست و ڕواندنەوەی قژ لەگەڵ بەهێزكردنی هەستە جنسییەكان دەكەن، لێپێچینەوەیان لەگەڵ بكرێت “.
ئەوەش خراوەتەڕوو: ” بەهۆی ئەوەی پێچەوانەی ڕێنماییەكانی وەزارەتی تەندروستییە دابخرێن و ڕێكاری یاسایی بەرامبەریان بگیرێتە بەر، دژی ئەوكەسانەی ئەم كارە دەكەن.
