مقدم كاروان میراودەلی
ڕاوێژكارو شارەزای دادی بەرگری شارستانی
ئاگری ئۆتۆمبێللەكان بەشێكی ترن لە ناو ئاگرەكانی بەرگری شارستانی كە بەداخەوە ساڵانە ژمارەیەكی زۆر ئۆتۆمبێل دووچاری گڕگرتنی ئاگرەكان دەبنەوە، بەشێك لە شۆفێرانیش زۆر بە زووی فریای ئۆتۆمبێلەكانیان دەكەون و ڕێگر دەبن لە درووست بوونی زیانە گەورە ماددیەكان ئەویش بەپێی شارەزاییان لە هونەری كۆنتڕۆڵكاری بە جێبەجێ كردنی ڕێنمایەكانی بەرگری شارستانی و هونەری هەڵسوكەوتكردن لەگەڵ ڕووداوەكاندا كە بەداخەوە بەشێكی تر لەشۆفێران بێ ئاگان لە زانستەكانی خۆپاڕێزی كە ڕێنمایەكانی پۆلیسی هاتووچۆو بەرگری شارستانی پیادەناكەن .
دواجار بەپێی گریمانەی ژیانكردنیان لە دەرفەتێكی چاوەڕوان نەكراو ڕووبەرووی ڕووداوەكانی ئاگركەوتنەوە دەبنەوە، لەكاتێكدا هیچ ئەزموونێكیان نییە لەچۆنیەتی ڕەفتاركردن لەگەڵ ئاگرەكاندا بۆیە بەپێویستی دەزانین شۆفێران و سەرنشینانی ئۆتۆمبێلان ئاشنا بكەین بە چەند خاڵێكی زانستی تاكو ببنە فریاد ڕەس لانی كەم خۆیان و ئۆتۆمبێللەكانیان ڕزگاربكەن لە ڕووداوە مەترسیدارەكانی ئاگركەوتنەوە .
١ – لە ڕێكردن بوەستەوە و ئۆتۆمبێلەكەت لەشوێنكی گونجاودا ڕابگرە بەهێمنی .
٢- فەراهەم كردنی دژبەرێكی ئاگر كوژێنەوە كەنابێت قەبارەی لە (٢)كغم كەمتر بێت و دژبەرەكان كەدەبێت لەجۆری پاودەربێت و بپشكنرێن.
٣- پەیوەندی گرتنی خێرا بە ژوورەكانی كۆنتڕۆڵی بەرێوەبەرایەتیەكانی بەرگری شارستانی بەژمارە( ١١٥یان ١٢٥).
٤- دابەزین بەخێرایەك لە خێراكان و دوورخستەوەی سەرنشینان بۆ جوگرافیایەكی سەلامەت.
٥- ئاڵۆزنەبوون و نەشڵەژان لەكاتی درووست بوونی ئاگرەكانی ئۆتۆمبێللی.
٦- كردنەوەی تەنیا بۆنیت بە ئەندازیەكی بچوكی (١٠سم) هەڵنەدانەوەی بە گۆشەی تەواوەتی چونكە بەداخڵ بوونی بڕی ئۆكسجین ئاگرەكان دەوڵەمەنتر دەبن.
٧- شارەزابوون لەبەكارهێنانی ئامێرە دژبەرەئاگرەكان و چۆنیەتی بەكارهێنانیان بەشێوەی زانستی وەستانتان بەدووری مەترێك لە گڕی ئاگرەكان و بەشێوازی پێچەوانەی ئاراستەی با.
٧- باشتر وایە ئەگەر ئۆتۆمبێللەكان درع یان ژێر بەربەستێ بزوێنەرەكان نەبێت دەتوانن بە ڕێگای سۆندەی دژبەرەكان ماددەی ناوە دژبەرەكان بڕژێنە ناو بزوێنەرەكان بێ ئەوەی بۆنیت بكەنەوە.
٨- گەڕاندنەوەی سویچی ئۆتۆمبێلل و دەرهێنانی سویچ لە سەر ئۆتۆمبێللەكان گوزارشتە لەوەی ئۆتۆمێللەكەت لەكار خستووە لەگەڵ لادانی سەری باتری.
٩- نەشكاندنی جام و نەكردنەوەی دەرگاكان ئاگرەكان تەمبەڵتر دەكات ئەگەر مەترسی گیر خواردنی مرۆڤەكان بوونی نەبێت .
١٠- دووركەوتنەوەی خەڵكی و ئاڵۆز نەكردنی سەكۆی ڕووداوی .
١١- ڕێكردنەوەی ئۆتۆمبلل و پیادە ڕووی و خێرای پەیوەندی گرتن بە تیمەكانی بەرگری شارستانی گوزارشتە بۆ خێرایی گەیشتن و خێرای كۆنتڕۆڵكردن.
١٢- ئەگەر هیچ ئامێرێك و موادێكی زانستی نەبوو دەتوانن لە ڕێگای پەیداكردنی خوڵ لەجێگاكان و پیداكردنی بە بازنەی ئاگرەكان دەتوانێت ئۆكسجین ببڕدرێت لەسەر پارچەو بەشەكانی ئۆتۆمبێللەكانتان.
١٣- فرێدانی ئەو كەرەسانەی خێرا گردەگرن و لە ناو ئۆتۆمبێلەكان وا دەكات ئاگرەكان هێواش تر بن .
١٣- خوێندنەوەی جێگاكان و بەرچاوگرتنی مەترسیەكانی چوار دەور پێویستە بەرچاوبگیرێت .
١٤- پرژاندنی دژبەرەكان دەبێت بەشێوەی نیو هیلالی بێت بۆسەر ئاگرەكان وداپۆشینیان بەخێرای بەكاربردنی هەر دژبەرێك بۆ (٤٥)چركە كە پێویستە بزانی لەوە زیاتر توانای كاركردنیان نامێنێت.
١٥- كەڵك وەرگرتن لە ئامێرە دژبەرە ئاگرەكان كە بەشێوەی دەستی كاردەكەن لەكاتێكدا كە شۆفێران دێن بەهاناتانەوە.
١٦- پێزانینی شوێنە مەترسیەكانی گڕگرتن كەوا گڕیان گرتووە كاركردنی كۆنتڕۆڵكاری خێرا لەو جێگایانەدا وەك بزوێنەر،خەزانی سووتەمەنیەكان،تایەو ئیفلنجەی ئۆتۆمبێللەكان ،یان دەشبوول و پێكهاتەی ناو ئۆتۆمبێللەكان ،یان پاشكۆكانی ئۆتۆمبێللی گەورەی بارهەڵگرەكان.
١٧- خێرای كاركردن بۆ ئۆتۆمبێللە گەوروكان وجیاكردنەوەی بۆ دوو پارچە لە كەلەی ئۆتۆمبێلل و پاشكۆو باری ئۆتۆمبێللە بار هەڵگرەكان.
١٨- چۆنیەتی پێدانی زانیاری درووستی جوگرافیای ڕووداو بە تیمەكانی بەرگری شارستانی تاكوو نزیكترین تیم بێن بە هانات لە جوگرافیای ڕووداوی ئۆتۆمبێلەكانتان بۆ خێرای گەیشتن بۆ لایەنی فریاد رەسیتان.
١٩- ئەگەر ئاگر نەبوو تەنها گیرخواردنی كەسەكان هەبوو داوای تیمی ڕزگاركردنی بەرگری شارستانی بكەن بۆ پرۆسەی ڕزگاركردن و هاتنیان و كردنەوەی پلێتەكان بە ڕێگای ئامێرە تایبەتیەكانیان.
٢٠- ئەگەر بەنزین و سوتەمەنی تر ڕژابوو بە هیچ شێوەیەك نابێت ڕێگا بە كەس بدرێت لەو نزیكانە جگارە بكێشێت وەدەبێت خەڵكی دوور بخرێنەوە بۆ جوگرافیای سێیەم وەك جوگرافیای سەلامەتی .
٢١_كاركردنی خێرا بۆ دەرهێنانی ئەو كەسانەی پێویستیان بە فریاگوزاری خێرای تەندرووستیە وە داواكردنی تیمەكانی ئەمبوڵانس بە ژمارە(١٢٢)تاكو بگەن بە شوێن ڕووداوی.
٢٢- دوای سوتانی تەواوەتی لەكاتێكدا تیمەكانی بەرگری شارستانی درەنگ دەكەون دەرفەت دانە بەو تیمانە بۆ تێنووس كردنی زیانەكانتان ودرووست كردنی ڕاپۆرتی ڕووداویەكان بەمەستی تۆماركردنی بەڵگەكان كە دواجار لە داهاتوودا ڕاپورتەكانی بەرگری شارستانی بەڵگەن بۆ بەدەست هێنانەوەی بەڵگەكانتان ئەمەش وەك خزمەتگوزاری دووەمی بەرگری شارستانیە لە دووای رووداوەكانی ئاگرو كۆنتڕۆڵكردنیان لەنێوانی قۆناغی كۆنتڕۆڵكاری و قۆناغی لادانی پاشكۆو پاشماوەی ڕووداوی .
بەداخەوە بە پێی داتایەكی دروست كە بۆ ساڵی (٢٠٢٣)تۆماركراوە لە كوردستان زیاترلە(٤٥٠)ئۆتۆمبێلل دووچاری سوتان هاتوون بەهۆكاری جیاوازوو لە جوگرافیای جیاوازدا كەئەمەش پێمان دەڵێت ئەم ڕووداوانەش پێویستیان بەهەڵوەستەوە توێژینەوەو بەدواداچوونی زانستیانەیە بۆ ڕێگری گڕتن و كەم كردنەوەی ژمارەی زۆری ڕووداوەكانی ئاگرە ئۆتۆمبێللیەكان و دابەزاندنی ڕێژەی ئەم ڕووداوانە تاكو قەبارەی زیانەكان زۆر نەبن و لەوەرزی سوتانی ئۆتۆمبێلەكان كە وەرزی هاوین زۆرترین ڕووداوی ئۆتۆمبێلی ڕوو ئەدەن.