محەممەد مەحموود- رواندز:
دوای دروستکردنی بنکەی تەندروستی گوندی گەرەوانی خواروو لە دۆڵی ئاکۆیانی قەزای رواندز لە چەند رۆژی داهاتوو بەفەرمی دەکرێتەوە، لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سۆران بەر لە کردنەوەی سیستەمی سۆلار پانێلی بۆ دابینکرا بۆ هەبوونی کارەبای ٢٤ کاتژمێر بە سوود وەرگرتن لە وزەی خۆر.
دکتۆر کامەران مەلا محەممەد شێروانی، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سۆران بە زاری کرمانجی راگەیاند:لە پێناو کەمکردنەوەی خەرجییەکان و پیس نەبوونی ژینگە و بەرهەمهێنانی وزەی کارەبا لە رێگای خۆرەوە ئەمرۆ سیستەمی سۆلار پانێل لە بنکەی تەندروستی گەرەوان لە قەزای رواندز جێگیر کرا”.
بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سۆران گوتیشی ” ئەم سیستەمە یارمەتیدەرە بۆ پێدانی کارەبای بەردەوام بۆ بنکەی تەندروستی ناوبراو ، بەرنامەو پلانی ئێمە وەهایە لە تەواوی بنکە و نەخۆشخانەکان ئەو سیستەمە دابنێین.