مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
سێ بەندكراوی تری كورد لە بەندیخانەكانی ئێران سزای سێدارەیان بەسەردا جێبەجێ كرا.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 9ـى ئایار، سێ بەندكراوی كورد بە ناوەكانی (حەسەن چووپانی، حەسەن عەرەبی و عەبدوڵڵا حەسەنزادە) كە خەڵكی شارەكانی پیرانشار و ورمێ ڕۆژهەڵاتی كوردستان بوون لە بەندیخانەی دەریا ی ورمێ لەسێدارەدران.
ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاوی كردەوە “ئەو سێ بەندكراوە، پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەكان دەستبەسەر كراون و لەلایەن دەزگای دادوەری ئێرانەوە سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێنرابوو.”