زاری كرمانجی-سۆران
بە مەبەستنی دامەزراندنی كارگەی ریساكلین لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، دەستكراوە بە دروستكردنی شەقامەكە بۆ شوێنی كارگەكەو كاركردن لە پڕۆژەكە بەردەوامی هەیە.
لەمبارەیە خەسرەو ئیسماعیل، بەڕێوەبەری گشتی شارەوانەییەكانی سۆران، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند: ” كاركردن لەسەر پڕۆژەی دامەزراندنی كارگەی ڕیسایكلین، لە سنووری قەزای ناوەندی سۆران بەردەوامی هەیە، بە دروستكردنی شەقامەكەو بنیادنانی كارگەكە”.
گووتیشی: ” بە تەواو كردنی ئەم كارگەیە دەتوانرێت پاشماوە و خاشاكی سەرجەم شارو شارۆچكەو گوندەكانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بگۆزرێتەوە ئەم كارگەیەو دوبارە سوود لەم پاشماوانە وەربگیرێتەوە، هەروەها هەلی كار بۆ چەندان كەس دەڕەخسێنێت.