زاری كرمانجی-سۆران
وەك سەرچاوە پزیشكییەكان ئاماژەی بۆ دەكەن: ” پیاز یەكێكە لەو سەوزە تایبەتیانەی كە لە ئامادەكردنی خواردنەكانی ڕۆژانەدا بەكاردەهێندرێت و چەندەها سوودی گرنگی بۆ تەندروستی مرۆڤ هەیە.
بەشێك لە سودەكانی پیاز :
- سوودێكی زۆری بۆ ناوو دەم هەیە ، پووك لە هەوكردن و ددانەكان لە لاوازبوون دەپارێزێت .
- دڵ لە نەخۆشییەكانی دەپارێزێت، ڕێ لە خڕۆكە سوورەكانی خوێن بۆ كۆبوونەوە لە دەمارەكاندا دەگرێت و بەو هۆیە دەمارەكان ناگیرێن .
- پێست درەوشاوە دەكات، ئاووی پیاز لە گەڵ هەنگوین یاخود زەیتی زەیتووندا ڕێ لە دروستبوونی زیپكە دەگرێت .
- چارەسەری كۆكە دەكات ، تێكەڵكردنی ئاووی پیاز لە گەڵ هەنگویندا نیشانەكانی كۆكە و لەوزەتێن ناهێڵێت.
- ئازاری گەستن ناهێڵێت ، بەكارهێنانی ئاووی پیاز یاخود بە قاشكراوی دوای پێوەدانی هەنگ ، دووپشك و مێرووەكانی دیكە كاریگەری سەرسووڕهێنەری دەبێت .
- چارەسەرێكی ناوازەیە بۆ كەم خوێنی ، خواردنی پیاز و ئاوو لە كاتی كەم خوێنیدا گرنگییەكی زۆری هەیە .
- ئازاری گەددە ناهێڵێت ، پیاز دژە بەكتریا و دژە هەوكردنێكی زۆری تێدایە كە بەهۆیەوە گەددە لە بەكتریا زیانبەخشەكان دەپارێزێت .
ئەمانەوەو چەندین سوودی دیكە بە تەندروستی مرۆڤ دەگەینێن