زاری كرمانجی-سۆران
دوای بڕیاری مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، سەبارەت بەدابەشكردنی زەووی بەسەر فەرمانبەران و چین و توێژەكان، هاووڵاتییان لە چاوەڕوانی جێبەجێ كردنی بڕیارەكەدان.
لای خۆیەوە خەسرەو ئیسماعیل، بەڕێوەبەری گشتی شارەوانییەكانی سۆران، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند: ” هەوڵەكان بەردەوامن بۆ تەرخانكردنی زەووی بۆ ئەو فەرمانبەرو چین و توێژانەی كە ڕێنماییەكانی سودمەندبوونیان لەوەرگرتنی زەووی دەیانگرێتەوە، بۆ ئەم مەبەستە چاوەڕوانی هاتنی ڕێنمای نوێین، هەروەك بڕیارە كۆبوونەوەیەكی تایبەت بەم پرسە ئەنجام بدەین”.
گووتیشی: ” ئەوەی پەیوەندی بە ئێمەوە هەیە لە قەزاو شارو شارۆچكەكانی دەروەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، شوێنی پێویست هەیە بۆ تەرخانكردنی زەووی بۆ فەرمانبەران و چین و توێژەكان، ڕیكارەكانیش بەردەوامەو كاری جددی لەسەر دەكرێت.