بەختیار سەباح-زارى کرمانجى:
ڤلادیمێر پوتین، ئەگەر خولى پێنجەمى سەرۆکایەتى خۆى تەواو بکات، دەبێتە درێژترین ماوەى سەرۆکایەتى لە روسیا، ژمارە پێوانییەکەی جۆزیف ستالین سەرکردەی پێشوتری یەکێتی سۆڤیەت دەشكێننێت و دەبێت یەکەم سەرکردەی روسی کە خاوەنی زۆرترین ماوەی سەرۆکایەتی بێت.
دوای سوێندخواردن، لە مەراسیمی دەستبەکاربوونی، ڤلادیمێر پوتین بۆ جاری پێنجەم بە فەرمی پۆستی سەرۆکایەتی فیدراسیۆنی ڕووسیای وەرگرت.
ئەگەر پوتین خولی پێنجەمی خۆی بەڕێوەببات، ئەوا دەبێتە درێژترین ماوەی سەرکردایەتی لە ڕووسیا لە دوای جۆزێف ستالین، کە بۆ ماوەى 25 ساڵ لە دەسەڵات بوو.
جۆزێف ستالین لە 18ـی دیسەمبەری 1878 لە جۆرجیا لەدایک بووە، لەساڵی 1922 تاوەکو ساڵی 1953 چەندین بەرپرسیاریێتی باڵای لە حکومەتی یەکێتی سۆڤیەتدا وەرگرتووە.
ڤلادمیر پوتین، تەمەن 71 ساڵە، ئەفسەرێکی هەواڵگری یەکێتی سۆڤیەت (کەی جی بی)بوو، لە ساڵی 1999 بۆ یەکەمینجار دەسەڵاتی سەرۆکایەتی روسیای وەرگرت.