زاری كرمانجی-سۆران
بەڕێوەبەری ئاوی سۆران دەڵێت: ” دوای بڕیاری داشكاندنی 20% كرێی قەرزی ئاوی هاووڵاتییان، بڕیارەكە كەوتووەتە بواری جێبەجێكردنەوە، ئەمەش لە بەرژەوەندی هاوبەشانە.
ئەندازیار تەحسین سەعدولڵا، بەڕێوەبەری ئاوی سۆران، بە زاری كرمانجی گووت: ” دوابەدوای داواكاریەكی زۆری هاووڵاتییان و بەرێوەبەرایەتیەكانی ئاو بۆ رێكخستنی شێوازی لێخۆشبوون، تاكو هەر بڕێك پارە بگریتەوە كە هاووڵاتییان دەتوانن لە كۆی گشتی قەرزەكانیان بیدەنەوە، دوای گفتووگۆ لەگەڵ وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار بۆ مەبەستی ئاسانكاری زیاتر بۆ هاووڵاتیان لە گێرانەوەی قەرزی كرێی ئاو و زیاتر سوودمەندبوون لە بابەتی لێخۆشبونی بە رێژەی 20٪ بڕیارەكە كەوتووتەوە بواری جێبەجێكردنەوە”.
گووتیشی: ” هەر هاوبەشێكی ئاو توانای هەبوو هەر رێژەیەك لە قەرزەكەی بگێریتەوە دەتوانرێت بۆ ئەم رێژەیە داشكاندن بكرێت 20%ی بۆ كرێت.