لە مەریوان کوڕێکی تەمەن ١٧ ساڵان بەهۆی ناکۆکی خێزانی باوک، دایک و خوشکی خۆی دەکوژێت، ودواتر دەستگیر دەکرێت.
بەپێی ئەو زانیارییانەی بڵاوکراونەتەوە لە مەریوانی رۆژهەڵاتی کوردستان کوڕێکی تەمەن ١٧ ساڵان، باوک، دایک و خوشكی خۆی کوشتووە، کوڕەکە دوای گەڕانەوە لە قوتابخانە تەقەی لە دایک و باوک و خوشکەکەی کردووە.
لەمبارەیەوە عەلی ئازادی، فەرماندەی پۆلیسی پارێزگای سنە رایگەیاندووە” بکوژی سێ ئەندامی خێزانێکیان لە مەریوان دەستبەسەرکردووە کە کوڕی ماڵەکەیە و لە لێکۆڵینەوەکاندا دانی بەوە داناوە بەهۆی کێشە و ناکۆکیی خێزانی، باوک، دایک و خوشکەکەی کوشتووە”.
بە وتەی فەرماندەی پۆلیسی پارێزگای سنە، لە کاتی دەستبەسەرکردنیدا، بکوژ دوو جۆر چەکی پێبووە.
محەممەد نەزەریی ٤٣ ساڵان و هاوژینەکەی بێگەرد ساڵحیی ٣٨ ساڵان و مەهنا نەزەری کە تەمەنی ١٢ ساڵ بوو، ئێوارەی دوێنێ سێشەممە لە گەڕەکی نۆبەهاری مەریوان کوژران.