زاری كرمانجی – هەولێر:
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و نادیه موراد چالاكوانی ئێزدی و باڵیۆزی نیازپاكی له‌نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، له‌باره‌ی دۆخی شنگال و ئێزدییه ونبووه‌كان، گفتوگۆیانكرد.
له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان نووسیوویه‌تی: “ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ نادیه موراد چالاكوانی ئێزدی‌دا كۆبوومه‌وه، باسمان له هه‌زاران ئێزدی ونبووكرد”.
ده‌شڵێت: ” تاووتوێی هەماهەنگیكردن بۆ رزگارکردنی ئێزدییه ونبووه‌كانمان كرد، هەروەها باسمان لە دۆخی شنگال و هەوڵەکان بۆ یارمەتیدانی رزگاربووانی کۆمەڵکوژی کرد”.
نادیه موراد رزگاربووی ژێر ده‌ستی داعشه، وه‌ك باڵیۆزی نیازپاكی له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كار ده‌كات، هه‌روه‌ها خاوه‌نی خه‌ڵاتی نۆبڵه بۆ ئاشتی.