پشتیوان كەریم-زاری كرمانجی:
لەبارەی هەبوونی جۆرە گییایەكی بەهاری كە لە كوێستانەكانی سنووری ئیدارەی سۆران بوونی هەیە، كڕیارێكی ئەم جۆرە گیایە تایبەت بە زاری كرمانجی گووتی:” ئەم جۆرە گییایە خەڵێك پێی دەڵێن گیالۆك هەركەس بەناوێك ناوی دەهێنێت جۆرە گیایەكە رەنگی سەوزە و گوڵی مۆر دەرەكات و ژێرەوەی گیایەكە هاوشێوەی پەتاتەی بچووكە بە كاڵی وبە ووشكی دەفرۆشرێت.
لای خۆیەوە، ئەشقی ئەحمەد، فرۆشیاری چەرەز كە كڕین و فرۆشتن بەم گیایەش دەكات و دەڵێت:” ئەو گیایە خواستی زۆری لەسەرە و نرخەكەشی بەرزە، هاوڵاتییان بەوشكی و بە كاڵیش دەیهێنن بۆ فرۆشتن، لە ئێستادا بەكاڵی بەهای كەم دەكات، بەڵام بە ووشكراوی ساڵی پار ئەم جۆرە گییایە نرخی 140تا 150 هەزار دینار بوو .
دووپاتی كردەوە، جیا لە ناوخۆی كوردستان، هەریەك لەم ووڵاتی توركیا و ئێران كڕیاری ئەم جۆرە گییایەن و ڕەوانەی دەرەوەی وڵات دەكرێت، تا ئێستاش ڕوون نەبۆتە بەدیاریكراوی كە سوودی چی هەیە و بۆچی نرخی وا زۆرە.