زاری كرمانجی :
فیدراسیۆنی شاخەوانی كوردستان، لە رێگەی زاری كرمانجی هۆشداری دەداتە هاووڵاتییان لەسەردانی كردنی شوێنە مەترسیدارەكان و تۆمار كردنی وێنەی یادگاری بۆ پاراستنی خۆیان .
فیدراسیۆنی شاخەوانیی كوردستان، رایگەیاند:” لە وەرزی گەشتكردنین بۆ شوێنە بەرزەكانی تایبەت وەكو گۆمی بێكۆدیان و لە بەر ئەوەی كە بۆ گەیشتن بەو شوێنانە زۆربەی جاران لە شوێنی بەستەلەك و بەفرە پتەوەكان و كەلێنەكانی نیوان بەفری بەستوو و بەردەكان تێدەپەڕن، بۆ پاراستنی گیانی خۆتان و هاوڕیكانتان تكایە لەو شوێنانە تاكو دەكرێت نێزیك نەبنەوە و خۆتان دوور بگرن. هەروەها وێنەگرتن لە ژێر بەفرە بەستوو و پتەوەكان و یان لە سەر لێواری كەڵێنەكان دەتوانێت زۆر مەترسیدار و كارەساتبار بێت.
فیدراسیۆنی شاخەوانیی كوردستان، هوشداری دەداتە ئارەزوومەندنی سروشت و شاخەوان و گەشتیار كە خۆیان لەو مەترسیانە دوور بگرن و ئاگاداری گرووپەكانی شاخەوانیی دەكاتەوە كە بە بێ كەسانی شارەزا و ڕاهاتوو ئەندامانی بێ ئەزموون نەبەنە ئەو شوێنانە و هەروەها كاركردن بە ئامراز و كەلوپەلی تەكنیكی بە بێ ڕاهێنانی و خولی فێركاری قەدەغەكراوە و دەركەوتەی زیانباری هەیە.
دووپات لەوەدەكەنەوە، هەر گرووپی شاخەوانی ڕێخۆشكەر بێت بۆ ئەو جۆرە كاری مەترسیدارانە سزا دەدرێت. با ساتە خۆشەكانمان لە خۆمان و هاوڕیكانمان نەكەین بە ناخۆشی و كارەسات.