زاری كرمانجی :
ئاراس جەبار شارەزای كەشناسی رایگەیاند” ئەمڕۆ چوارشەمە ٨ی ئایاری ٢٠٢٤ ئاسمانی هەرێمی كوردستان لەنێوان كاتەكانی بەیانی بۆ نیوەرۆ بە زۆری ساماڵ ئەبێت و لەكاتەكانی پاش نیوەرۆ بۆ ئێوارە بەزۆری ئەگۆرێت بۆ نیمچە هەور و دووبارە ئەگەری چالاكبوونەوەی هەورە بروسكە و تاوە باران لە شوێنی جیاجیادا ئەبێت بەتایبەت لەناوچە شاخاوییەكان رێژەكەی زیاتر ئەبێت، پلەكانی گەرما بەجێگیری ئەمێنێتەوە، خێرای با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند ئەبێت ١٠-٢٥كم/ك” .
ئاراس جەبار راشیگەیاند” لە ئێوارەوە بەیەكجاری كۆتایی بە كاریگەری ئەم شەپۆلە دێت و كەش لەتەواوی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان سەقامگیر ئەبێت، هەفتەی ئایندەش لەرۆژانی ١٢ و بەتایبەت ١٣ و ١٤ی ئەم مانگە حاڵەتێكی دیكەی ناجێگیری كەش و هەوا كە خۆی ئەبینێتەوە لەهەورە بروسكە و تاوە باران لەناوچەكانمان دەستپێدەكاتەوە و زانیاری زیاترمان لەرۆژانی داهاتوودا ئەبێت”.