محەممەد مەحموود- سۆران :
لە چوارچێوەی ئەنجامدانی پرۆژە خزمەتگوزارییەکان بە تایبەتی لە بواری وەبەرهێنان لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لە پێنج سێکتەری جیاواز لە ئێستادا کارکرن لە پرۆژەکانی وەبەرهێنان لە چەند سێکتەرێکی جیاواز بەردەوامە.
لەم بارەیەوە دڵڤان عومەر، بەڕێوبەری گشتی وەبەرهێنانی سۆران بە زاری کرمانجی ڕاگەیاند” لە چوارچێوەی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان بە تایبەتی لە کەرتی وەبەرهێناندا ئێستا لە پێنج سێکتەری جیاواز کار لە چەند پرۆژەیەک دەکرێ، پرۆژەکانیش بریتین لە پرۆژەی بازرگانی ، گەشتیاریی، تەندروستی، پەروەردەیی و نیشتەجێ بوون”.
بەڕێوەبەری گشتی وەبەرهێنانی سۆران ئاماژەی بەوەشدا ” ئەمساڵ ئەو پرۆژانەی تەواو دەبن پێکدێن لە پڕۆژەی بازرگانی تەندروستی پەروەردەیی و گەشتیاری، هەروەها چەند مۆڵەتێکی تازەش دراوە بە چەند پرۆژەیەکی تر”.
دڵڤان عومەر، گوتیشی” ئەو پڕۆژانەی ئەمساڵ مۆڵتیان پێدراوە بۆ کارکردن پێکدێن لە پڕۆژەی گەشتیاری پیشەسازی و پەروەردەیی “.
بەڕێوبەری گشتی وەبەرهێنانی سۆران روونیکردەوە ” لیژنەکانمان بەردەوام چاودێری ئەنجامدانی پڕۆژەکان دەکەن و بە دواداچوون بۆ چۆنیەتی ئەنجامدانی ئەو پڕۆژانە دەکەن کەوا لە بواری وەبەرهێنان لە سێکتەرە جیاوازییەکان لە سنووری داری سەربەخۆی سۆران کاریان تێدا دەکرێت”.
بە تەواو بوونی ئەو پڕۆژانەش چەندین دەرفەتی کاری تازە بۆ هاووڵاتییان دروست دەبێت.