سامان سەربەست
لە جیهانی ئەمڕۆدا مڕۆڤایەتی توشی مەترسیەكی گەورە بۆتەوە بەهۆی بەرزی ڕێژەی بەكارهێنانی ماددە هۆشبەرەكان لە هەموو جیهان، ماددە هۆشبەرەكان بە دوو جۆری جیاواز هەن لەوانە “دەستكرد، خۆڕسك” هەروەك دەزانرێ ماددەی هۆشبەر بە بڕێكی كەم لە بەشێك لە دەرمانەكان بەكاردێت وەك هێوركەرەوە، بەڵام بەشێك لە دەرمانەكان بە بڕێكی زۆر بەكاردێت و هەندێكجار كەسی نەخۆش ئاڵودەی دەرمانەكە ئەبێت بەهۆی بەردەوامی بەكارهێنانی، سەرەتا كەسەكە ئاسایی دەبێت، بەڵام وردە وردە توشی پەستانی دەروونی دەبێت و ناتوانێت دەستبەرداری ئەم دەرمانە ببێت، جیا لەمەش چەندین كەس ڕۆژانە بە خواستی خۆیان دەست دەبەن بۆ بەكارهێنانی ئەم ماددانە بە هۆكاری جیا جیا، زۆربونی ڕێژەی ئاڵودەبوون دەبێتە هۆی دروستبوونی كۆمەڵگەیەكی نەخۆش و پر كێشە، كێشەی كۆمەڵایەتی، كێشەی ئابووری و بێكاری، دەشێت ئەمانە هۆكار بن بۆ ئەوەی كەسەكە پەنا بباتە بەر ماددەی هۆشبەر بۆ ئەوەی لە جیهانی واقعی دووركەوێتەوە، ساڵانە ڕێژەی زۆری گەنج لە سەرانسەری جیهان توشی ئاڵودەبوون دەبن ئەگەر سەیری وڵاتانی دراوسێ بكەین دەبینین كە لە وڵاتێكی وەك ئێران نزیكەی نیوەی دانیشتووانی ئاڵودەبوون، ڕێژەی گیان لە دەستان بەهۆی ماددەهۆشبەرەكان لە ئێران ١٠ كەسە لە ڕۆژێكدا. هەروەها بەپێی ئامارەكان لە هەرێمی كوردستان لە تەمەنی ١٥ ساڵی تا تەمەنی ٢٥ ساڵی نزیكەی 80% بەكارهێنەرانی ماددەی هۆشبەرن، بە پێی ئامارەكانی ئاسایش لە ساڵی ڕابردوو لە هەرێم ٩٩١ حالەتی ماددەی هۆشبەر تۆماركراوە كە ٨٤یان بازرگانی و ٢٥٤یان كەسانی فرۆشیار ،٦٥٣یان كەسانی فرۆشیار بوون، لە كاتێكدا كە لە ساڵی ٢٠٠٦ ئاماری توشبووان تەنها ٣٠ كەس بووە ئەمەش مانای وایە كە ساڵانە بە ڕێژەی مەترسیدار ژمارەی توشبوان بەرزدەبێتەوە.