زاری كرمانجی-سۆران:
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە تاران لەگەڵ وه‌زیری بازرگانیی عێراق کۆبووەوە و باسیان لە چۆنییەتی رەخساندنی دەرفەتی زیاتری بازرگانی لەگەڵ ئێران کرد.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 7ـی ئایار نێچیرڤان بارزانی، له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ ئه‌سیر داوود ئهلغورێزی، وه‌زیری بازرگانیی عێراقی فیدراڵی كه ئێستا به سه‌ردانێك له تارانه، په‌یوه‌ندی و ئاستی جووڵه‌ی بازرگانیی عێراق و هه‌رێمی كوردستانیان له‌گه‌ڵ ئێران تاوتوێ كرد.
بەگوێرەی راگەیێندراوێکی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، هه‌ردوولا بیروڕایان لەبارەی “بواره‌کانی بازرگانی و چالاكیی ئابووریی ئێران له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی كوردستاندا و چۆنیه‌تیی ره‌خساندنی ده‌رفه‌ت و زه‌مینه‌ی باشتری بارزگانی و نه‌هێشتنی به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌می گۆڕییه‌وه.”
له‌مباره‌یه‌وه جه‌ختیان له گرنگیی فراوانكردنی كه‌رتی بارزگانیی نێوانیان كرده‌وه که کاریگه‌ریی ئه‌رێنی به‌سه‌ر بووژانه‌وه‌ی ئابووریی هه‌ردوولادا ده‌بێت.