زاری كرمانجی-سۆران:
بەمەبەستی ئاگاداربوون لە چۆنێتی بەڕێوەچوونی پڕۆژەکانی ڕێگاوبان لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران د.ئاگرین عه‌بدوڵڵا بریکاری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چەند پڕۆژەیەکی ڕێگاوبانی بەسەرکردەوە وەک پڕۆژەی دیزاین کردن و بە دووساید کردنی ڕێگای سپیلک – خەلیفان، كه بەدڕێژایی 10كم له قۆناغی جێ به‌جێ كردن دایه.
بریكاری وه‌زاره‌ت لەگەڵ ئەندازیارو تەکنیکارانی پڕۆژەکان گفتوگۆی له‌سه‌ر پڕۆژه‌كان کرد و ڕێنمایی پێویستی پێدان و داوای لێکردن پڕۆژەكان بە بەرزترین کوالێتی جێبەجێ بکرێن.
جێگای ئاماژە پێدانە له ئێستادا دەروازەکانی هاتن و چوون له خه‌لیفان سیمایەکی ناوازەی بە ناوچەکە بەخشیوە و بۆتە جێگای خۆشحاڵی هاووڵاتییان .