مستەفا دۆلەمەری- زاری کرمانجی
د. رزگار سەعید یاریدەدەری راگری سهرۆكی زانکۆی سۆران بۆ کاروباری قوتابیان بە زاری کرمانجی راگەیاند:” زانکۆی سۆران ئەمساڵ بەپێی ئەو رێنمایانەی کە لە وەزارەتی خوێندنی باڵا دەرچووە تایبەت بە خوێندنی دبلۆمی باڵا و ماستەر و دکتۆترا، ئێمەش پلانی خۆمان بەرز کردۆتەوە بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا بە پێی رێنمایەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و بەپێی ئەو توانانەی کە لە بەشە جیاوازەکان لە زانکۆی سۆران هەنە ئەمساڵ لە زۆربەی بەشەکانی زانکۆی سۆران، هەرسێ جۆری خوێندن کە دبلۆمی باڵا و ماستەر و دکتۆرا دەکرێتەوە، ئەگەر بێتو بەگشتی باس لەو پلانە بکەین کە بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵامان ناردوە ٤٨ کورسی دیبلۆمی باڵامان دەبێتن لە حەوت بەشی جیاواز لە کۆی ٢٥ بەش کە لە زانکۆ هەنە لە فاکەلتی یاسا لە بەشی بەرێوبردن و ژمێریاری و شارستانی و لە فاکەلتی ئەندازیاری لە بەشی نەوت و لە فاکەلتی زانست لە بەشی جیۆلۆجی نەوت و فاکەلتی ئاداب لە بەشی کوردی و جوگرافیا دبلۆمی باڵا لەو حەوت بەشانە دەکرێتەوە”.
گووتیشی: ” ئەم ساڵ و دەرفەتێکی باش دەبێتن بۆ ئەو خوازیارانەی کە وا حەز دەکەن پێشکەشی دبڵۆمی باڵا بکەن بۆ خوێندن و بۆ ماستەر ئێمە پلانمان هەیە کە ١١٤ کورسی لە زۆربەی بەشەکانی زانکۆی سۆران تەرخان بكەین، هەروەها ئەگەر بێینە سەر دکتۆرا ئەوا لە زۆربەی بەشەکانی زانکۆی سۆران دەکرێتەوە ئەمساڵ بە پێی تواناو ئیمکانیەتی زانکۆ ٨٢ کورسی دکتۆرامان دەبێت، لە سەرجەم بەشەکانی زانکۆی سۆران”.