سەرۆکی دادگەی فیدراڵی عێراق و باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق لە بارەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان کۆبوونەوە و جەختیان لە پێویستی بەشداری کارای هەموو لایەنەکان کردەوە.
سەرۆکی دادگەی فیدراڵی جەخت دۆزینەوەی چارەسەری پێویست بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و بەشداریی سەرجەم لایەنەکان دەکاتەوە.
بە گوێرەی ڕاگەیەنراوێکی دادگەی باڵای فیدراڵی عێراق، جاسم عەبوود، سەرۆکی دادگەی فیدراڵی لەگەڵ ئەلینا رۆمانۆوسکی، باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق کۆبووەوە و تاوتوێ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانیان کرد.
ڕاگەیەنەدراوەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، لە کۆبوونەوەکەدا، سەرۆکی دادگەی فیدراڵی، جەختی لە دۆزینەی چارەسەری پێویست بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بە شێوەیەکی دادپەروەرانە کردەوە، دەشڵێت پێویستە هەڵبژاردن بە شێوەیەک بێت سەرجەم لایەنەکان بەشدارییەکی کارایان هەبێت.
بەگوێرەی زانیارییەکان، چەند پێشنیازێک خراونەتە ڕوو، بۆ ئەو تێبینیانەی پارتی و پێکهاتەکان لەسەر هەڵبژاردن هەیانە لەبەرچاو بگیرێن و وادەیەکی نوێ بۆ ھەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دیاری بکرێت.