مستەفا دۆلەمەری- زاری کرمانجی
بە دەنگی ٨٠ پەرلەمانتار، تەمەنی پەرلەمانی کوردستان بۆ کۆتای ساڵی ٢٠٢٣ درێژ کرایەوە، ئەندام پەرلەمانێكیش دەڵێت: ” بۆ ئەوە دەنگی لەسەر دراوە تا كێشە لهبهردهم حكوومهت و پهرلهمان درووست نەبێت.
خەدیجە عومەر ، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فڕاكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان، بە زاری کرمانجی راگەیاند:” تەمەنی پەرلەمان تا کۆتای ساڵی ٢٠٢٣ درێژ کرایەوە ئەگەر پەرلەمان درێژنەکرابوایەوە ئەوا دەکەوتینە ناو بۆشای یاسایی، بەمەش حکوومەت نەی دەتووانی بەردەومی بە کارەکانی خۆی بدات و سەرۆکایەتی هەرێمێیش کێشەی بۆ دروست دەبوو، پەرلەمانی کوردستانیش بە هەمان شێوە، بهمهش تەمەنی پەرلەمان بە زۆرینەی دەنگی ئەندامان درێژ کرایەوە، تا حکوومەت بتوانێت زۆرترین خزمەت پێشکەش بە هاووڵاتیان بکات، هەروەها سەرۆکایەتی هەرێم و پەرلەمانیش وەک دامەزراوە کێشەیان بۆ دروست نەبێت و بە كاری خۆیان هەڵبستن”.
گووتیشی :” لایەنە سیاسییەکان لە بارەی کۆمیسیۆن و کاراکردنەوەی یاسای هەڵَبژاردن ناکۆک بوون، بۆیە هەڵبژاردن لە کاتی خۆی نەکرا، لەو ماوەیەدا لایەنەکان هەوڵدەدەن بگەنە رێكکەوتن لەسەر کاراکردنەوەی کۆمیسیۆن و یاساکە، بۆ ئەوەی بتوانن لە داهاتوودا هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد و بێ کێشە ئەنجام بدەن”.