ئەڤین بارزانی
نیچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، یەكێكە لە سەركردە ناودارەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان، كە هەمیشە هەوڵی چارەسەركردنی كێشەكانی هەرێمی كوردستانی داوە بە وتارە نەرم و نیان و هێمنانەی خۆی، هەر بۆیە نەك تەنها لەناو كورددا، بەڵكو لە ناو هەرێمی كوردستان لە عێراق و ناوچەكەشدا كەسێكی باشە و ڕێزی لێدەگرن، لە دوایین سەردانەكەیدا بۆ بەغدا دەركەوت هێز و لایەنە شیعەكان زۆر باش هەستیان بە ڕۆڵ و هێزی سەرۆكی هەرێمی كوردستان كردووە، هێزەكانی شیعە لە بەغدا باش دەزانن كە پارتی دیموكراتی كوردستان فاكتەری چارەسەری كێشەكانی عێراق و هەرێمی كوردستانە و سەرۆكی هەرێمی كوردستان چەندین جاریش باسی ئەمەی كردووە كە ئەوان دەیانەوێت هەموو كێشەكان لەسەر بنەمایی دەستوور چارەسەر بكەن.
لە سەردانەكەیدا بۆ بەغدا، سەرۆكی هەرێمی كوردستان ئەم پەیامەی بە بەرپرسانی عێراق دا، كە ئەگەر بارودۆخی عێراق ئارام بێت، پێویستە هەموو كێشەكانی ئێستا چارەسەر بكرێت، بە هێزەكانی شیعەش وت ڕێز لە ماف و داخوازییەكانی خەڵكی هەرێمی كوردستان بگرن، بوێری و هێزی پارتی دیموكراتی كوردستان و سەرۆكی هەرێم جارێكی دیكە نیشانیدا كە بەبێ ئەو حزبە، هیچ كێشەیەك لە عێراق و هەرێمی كوردستان چارەسەر ناكرێت، ئێستا هەموو هێزەكانی عێراق باش دەزانن كە پارتی دیموكراتی كوردستان نوێنەرایەتی هەموو خەڵك و پێكهاتەكانی هەرێمی كوردستان دەكات.
پارتی خەباتی بۆ مافەكانی كورد و پێكهاتەكانی تری هەرێمی كوردستان كردووە، هەروەها هەموویان بینین كە پارتی چەند گەورەیە، پارتی و جەنابی سەرۆك بارزانی، ڕایانگەیاند، پێویستە كورسی پێكهاتەكان بۆیان بگەڕێتەوە و پێویستە ڕێز لە ئیرادەیان بگیرێت، بەڵام بەشێك لە هێزە لاوازەكانی هەرێمی كوردستان بەو شێوەیە دەیبینن، ئەگەر 11 كورسی پێكهاتەكان نەبێت، بۆیان زۆر باش دەبێت، ئەمەش نیشانەی لاوازی و بێدەسەڵاتی ئەو هێزانەیە.
هێزە شیعەكان لە بەغدا باشتر لە جاران دەزانن، ئەگەر ڕێز لە داخوازییەكانی خەڵكی هەرێمی كوردستان نەگیرێت، ئەگەر هەوڵی ئەوە بدەن كورد لە ڕێگەی هەندێك فشارەوە داواكارییەكانی قەبووڵ بكەن، ئەوا عێراقیش تووشی كارەساتی گەورە دەبێت، لە كۆتاییدا سەركردەكان لە عێراق دەڵێن بەهێزی هەرێمی كوردستان واتە بەهێزی عێراقە، بۆیان ڕوون بووەتەوە، بە پلاندانان و گەمارۆدانی هەرێمی كوردستان ئەوان سەركەوتوو نابن، چونكە پارتی و خەڵكی كوردستان ئیرادەیەكی زۆر بەهێزیان هەیە و ساڵانێك لە دژی دەسەڵاتێكی دیكتاتۆری خەباتیان كرد و ڕەتیكردەوە چەوساندنەوە بكرێت بەهۆی ئەمەوە بەرپرسانی بەغدا ناچار بوون هەڵوێستی خۆی بگۆڕن.
سەرۆكی هەرێمی كوردستان نیازی ڕوون و ئاشكرای هەرێمی كوردستانی بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی عێراق دەربڕی، لە هەمان كاتیشدا هۆشداری دایە بەرپرسانی بەغدا، كە دانوستاندن تاكە ڕێگایە بۆ چارەسەركردنی هەموو كێشەكان، نێچیرڤان بارزانی جارێكی دیكە نیشانی دا كە سەركردەی ڕۆژانی سەختە و دەتوانێت دەرگای داخراوەكان بیكاتەوە، ئەویش ئەو هیوا لەدەستچووانە بۆ هەموو عێراق دەگەڕێنێتەوە، سەرۆكی هەرێمی كوردستان راشكاوانە رایگەیاند كە هەرێمی كوردستان تەنیا داوای مافە ڕەواكانی خۆی دەكات.