زاری كرمانجی-سۆران
دوای هاتنەكایەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بۆ یەكەمینجار دەستكراوە بە دامەزراندنی چەند كۆمپانیایەكی گەشتیاری لە سنوورەكەدا.
د. فەیسەل سادق، بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری سۆران، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند: ” دوای كردنەوەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری سۆران، هەوڵەكانمان بەردەوام بوونە بۆ زیاتر بەرەو پێشبردنی سێكتەری گەشتیاری لە سنوورەكەمان”.
گووتیشی: ” یەكێك لە كارو پڕۆژەكانمان هەوڵدان بووە بۆ دانانی كۆمپانیای گەشتیاری لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بەمەش توانیومانە مۆڵەت بە سێ كۆمپانیای گەشتیاری بدەین لە سنوورەكەماندا.