مستەفا دۆلەمەری-زاری کرمانجی
کچە گەنجێكی دەڤەری بارزان بەكاره دەست رەنگینەکانی بژێوی ژیانی دابین دەکات و زۆربەی کارە دەستیەکانیشی بە خوری و سوف و تێکهەڵکردنی رەنگەکان دروست دەکات.
گوڵ بەهار ئەحمەد، تەمەن ٢٤ ساڵ بەزاری کرمانجی راگەیاند :” تا قۆناخی دوانزەی ئامادەیم خوێندوەو نەمتوانی درێژە پێدەری خوێندنەكەم بم، دواتر بیرم لەوە کردەوە کە کاری بەرگدووری بکەم و بەشدار بووم لە خولێکی بەرگدووری زۆریش سەرکەوتوو بووم، بهمهش دەستم کرد بە کاری دەستی یەکەمجار کارم کرد لە سەر درووستکردنی تاج دواتر دروست کردنی گوڵی دەستکرد و یاریەکانی منداڵان و دوورینی جل و بەرگی منداڵان، خواستێکی زۆر لەسەر کارە دەستیەکانم هەبوو، بەتایبەتی لە وەرزی زستاناندا، هەروەها تەواوی پێداویستیەکانی ماڵاوە کە بۆ جوانکاری بەکار دێن دروستیان دەکەم و زۆربەی کارەکانم بە شێوەی ئۆنلاینە”.
لە دوا قسەكانیدا دەڵێت: ” تا توانام هەیە بەردەوام دەبم و زۆر دڵخۆشم بەو کارە، كە توانیوومە بژێوی ژیانی خۆم پێی دابین بكەم، دەستخۆشانەش لە ئەندامانی خێزانەكەم دەكەم، كە زۆر هاوکارم بوونە و لە داهاتوودا کاری زۆر تر جوانتر دەکەم”.