زارى کرمانجى-سۆران:
رۆژی یەكشەممە ٥ی ئایاری ٢٠٢٤، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران هەڵگورد شێخ نەجیب، سەردانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار کرد و لە لایەن ساسان عەونی وەزیری شارەوانی پێشوازی لێکرا.
ڕاگەیاندنى ئیدارەى سەربەخۆى سۆران بڵاویکردووەتەوە، لە دیدارەکەد بەڕێوەبەری گشتیی شوێنەوار و كەلەپوور، قایمقامی قەزاى مێرگەسۆر، بەڕێوەبەری شوێنەواری سۆران و بەرپرسی فەرمانگەی شوێنەواری مێرگەسۆر ئامادە بوون، گفتوگۆیان کرد لەبارەى دۆزینەوەی کەللـەسەری مرۆڤێکی نیاندەرتاڵ لە ئەشكەوتی شانەدەر.
ئاماژەى بەوەشکردووە، ئامادەكارییەكانی بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمێكی تایبەت بە دۆزینەوەی ئەو ئێسكە پەیكەرە گفتوگۆی لەبارەوە کراوە، کە بڕیارە ڕۆژی چوارشەممە ٨ ی ئایار، لە ئەشكەوتی شانەدەر لەلایەن ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شوێنەوار و كەلەپوور و شوێنەواری سۆران و تیمی زانكۆی كامبرێجی بەریتانی، بۆ کەناڵەکانى ڕاگەیاندن ساز بكرێت، لە رێوەڕەسمەکە بەشێوەیەكی زانستی، زانیاریی دروست سەبارەت بەم دۆزینەوەیە دەخرێتەڕوو.