زاری كرمانجی-سۆران
زیاتر لە 30 كۆمپانیایی گەشتیاری هەرێمی كوردستان و نوێنەری بەڕێوەبەرایەتییەكانی گەشتوگوزار، بەشداری لە پیشانگای نێودەوڵەتی وڵاتی دوبەی دەكەن.
د. فەیسەل سادق، بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری سۆران، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند: ” ئەم دیدارو پیشانگایە گەشتوگوزار ساڵانە لە وڵاتی دوبەی بەڕێوەدەچێت، كە زۆربەی كۆمپانیا گەشتیارییەكانی عەڕبی و بەشێك لە كۆمپانیاكانی نێودەوڵەتی تیادا بەشدارن، لە هەرێمی كوردستانیش زیاتر لە 30 كۆمپانیایی گەشتیاری و نوێنەرایەتی بەڕێوەبەرایەتییەكانی گەشتوگوزار بەشدارن”.
گووتیشی: ” دیدار و پیشانگاكە لە 6 تا 9ی5ی 2024 بەردەوام دەبێت، نوێنەری ئێمەش وەك بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری سۆران تیادا بەشدارن.