زارى کرمانجى:
قایمقامی هەولێر ڕایگەیاند، لە ئەنجامی کەوتنەوەی ئاگرەکەی شەوى ڕابردوو، زیاتر لە 370 دوکان بەتەواوی سووتاون.
ئەمڕۆ دووشەممە، 6ـی ئایاری 2024، نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی هەولێر بە کوردستان ڕاگەیاند، ئەو ئاگرەی دوێنێ شەو لەناو بازاڕی قەیسەری شاری هەولێر کەوتەوە، ڕاستەوخۆ تیمە خزمەتگووزارییەکان و هێزە ئەمنییەکان، بەرگریی شارستانی و زێرەڤانی، تیمەکانی تەندروستیی لە ژێر سەرپەرشتی پارێزگاری هەولێر ئامادە بوون و توانیان ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن.
گووتیشى “لە قەیسەری شاری هەولێر نزیکەی چوار هەزار دووکان هەیە، بەڵام بەداخەوە بەپێی ئەو ئامارگیریەی سەرەتاییەی کە ئەمڕۆ لەلایەن تیمەکان کراوە، زیاتر لە 370 دووکان بەتەواوی سووتاون. کە دەکاتە ڕێژەی 10% بازاڕەکە”.
نەبەز عەبدولحەمید ئاماژەى بەوەشکرد، ئاگرەکە کۆنترۆڵ کرا، بەڵام زۆربەیان دووکەڵیان تا ئێستە ماوە، ئەو لێژنە لێکۆڵینەوەیەی دوێنێ شەو پێکهێنراوە، هەر دوێنێ شەو دەستیان بە کارەکانی خۆیان کرد. لێژنەیەکی تایبەتە بە لێکۆڵینەوە لە هۆکارى ڕوودانی ئاگرەکە، دواتر ڕادەگەیەندرێت.

