زارى کرمانجى-سۆران:
بڕیارە ئەمڕۆ تیمێكی هاوبەشی نێوان وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێمی كوردستان و عێراقی فیدراڵ، كۆ ببنەوە و تێیدا بڕیار لەسەر وەرگرتنی بڕی گەنمی جووتیارانی كوردستان بدەن.
ئەمڕۆ دووشەممە 6ى ئایارى 2024، لاما هاشم مووسەوی بەڕێوەبەری گشتیی بە بازاڕكردن لە وەزارەتی بازرگانی عێراق رایگەیاندووە، ”بۆ گەنمی جووتیارانی كوردستان ئاگادار كرابووینەوە كە پێویستە تەنیا بڕی 300 هەزار تۆن گەنم وەربگرین، بەڵام دوێنێ نووسراوێكمان بۆ هاتووە كە گشتاندن بەو بڕیارە نەكەین، چونكە عێراق و كوردستان لە گفتوگۆدان بڕەكەی زیاد دەكرێ”.
ئاماژەى بەوەشکردووە، بریارە تیمی تەكنیكی هەردوو وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێم و عێراق كۆ ببنەوە، بە مەبەستی دیاریكردنی ڕێژەی وەرگرتنی گەنمی جووتیارانی هەرێمی كوردستان بەپێی ڕێژەیی بەرهەم (غیلە) بۆ هەر دۆنمێك.