زارى کرمانجى-چۆمان:
ئەمڕۆ یەکشەممە 5ى ئایارى 2024، لە سنووری قەزاى چۆمان ، بەهۆى کردنى گیایى بەهارى لە ڕەگەوە سێ کەس دەستگیرکران، دواى لێپێچینەوەو سزادانى ماددى ئازاد کران.
ئەحمەد بارزان عەلیکۆ قایمقامی قەزاى چۆمان بە زارى کرمانجى راگەیاند: ” ئەمڕۆ حەوت هاووڵاتی لە کاتی گەڕانەوەیان لە کوێستانەکانی باڵەکایەتی بۆ کردنى گژوگیاى بەهارى، لە بازگەی ناوپردان ڕاگیران، بەڵام 3 لەو هاووڵاتیانە پابەندی رێساى پارێزگاری کردن لە گژوگیاى بەهاری نەبوون و بە ڕەگەوە هەڵیانکیشابوو، بۆیە دەستگیرمان کردن و دواى سزادانى ماددى ئازاد کران”.
گووتیشى: ” ئێمە ڕێگرى لە هیچ هاووڵاتییەک ناکەین، بۆ کردنى گژوگیایى بەهارى، بێتە کوێستانەکانى باڵەکایەتى، وە نابێت کەس ڕێگرى لە خەڵک بکات، بەڵام دەبێت پابەندى پارێزگاریکردن بن لە گیایى بەهارى و نابێت لە ڕەگەوە هەڵبکێشن، ئەگەرنا سزاى توندى ئەو کەسانە دەدەین کە پانەندى ڕینماییەکان نابن”.
ئاماژەى بەوەشکرد، ئێمە بە هاوکارى پۆلیس و بازگەکانى ئاسایش، چاودێرى توندى ئەو بابەتە دەکەین و ڕێگە نادەین، سروشتى ناوچەکەو گژوگیاى بەهاری بشێوێندرێت و لەناو بچێت.