مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران ڕاگەیاند لەم ساڵەدا چەندین حاڵەتی تۆماركردنی سكاڵا هەبووە لەسەر خراپ بەكارهێنانی مۆبایل.
مقدەم شەماڵ دێواری گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند “لە ماوەی چوار مانگی ڕابردوو 26 حاڵەتی تۆماركردنی سكاڵا هەبووە لە سەر خراپ بەكارهێنانی مۆبایل و ئینتەرنێت و هەڕەشەی بڵاوكردنەوەی وێنە،”
ئاشكراشی دەكات زۆرینەی ئەوانەی سكاڵایان لەسەر بووە دەستگیركراون و ڕادەستی دادگا كراون و ئەوانی تریش لێكۆڵینەوە و بەدواداچوون لە دۆسیەكانیان بەردەوامە.”
گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران دەشڵێت “بەپێی یاسای خراپ بەكارهێنانی ئامێرەكانی پەیوەندی و سۆشیاڵ میدیا هەڵسوكەوت لەگەڵ تۆمەتباران دەكرێت.”