زاری کرمانجی-سۆران:
لەلایەن وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردنی حکومەتی هەرێم، چەند پڕۆژەیەکی ڕێگەوبان لە گوندەکانی سنووری قەزای چۆمان و مێرگەسۆر جێبەجێ دەکرێن.
وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی حکوومەتی هەرێم، لە بانگەوازێکدا بانگهێشتی سەرجەم کۆمپانیاکان دەکات، بۆ پێشکەشکردنی تەندەرو ئاماژەی بەوەکردووە، بە مەبەستی جێبەجێکردنی پڕۆژەی چاککردنەوە و قیرتاوکردنی رێگەی گوندی ( ڕوست ) بە درێژی 2کم و رێگەی گوندی (گرتگ، سەری مارساوا، شلان، ناوڕۆیین ) بە درێژی کم، لە سنووری قەزای چۆمان.
لە بانگەوازی ژمارە 16 باس لە جێبەجێ کردنی چەند پڕۆژەیەکی دیکە دەکات و دەڵێت ” جێبەجێ کردنی پڕۆژەی چاککردنەوە و قیرتاوکردنی رێگای سەرەکی (گەلی ئەشکەفتە، گۆڕەتوو-شانەدەر ) بە درێژی 10کم لە سنووری ناحیەی گۆڕەتوو، سەر بە قەزای مێرگەسۆر.
ئەوەشی خستۆوەتەڕوو، هەر کۆمپانیایەک ئارەزووی بەشداریکردنی هەبێت، ئەمڕۆ یەکشەممە 5ی ئایاری 2024، سەردانی دیوانی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن بکات، 28ی ئایاری 2024، دوا رۆژی پێشکەشکردنی تەندەر دەبێت.
Messages are missing. Sync now

