زارى کرمانجى-سۆران:
”ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی له‌سه‌ر ئێمه پێویست بووه، جێبەجێمان کردووە”.
وه‌زیری دارایی هه‌رێم رایگه‌یاند، شاندی بانکى تی بی ئای هاتوونه‌تە هه‌ولێر و به‌شدار ده‌بن له پڕۆژه‌ی ”هه‌ژماری من” هەروەها دەڵێت: ”هه‌موو ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی له‌سه‌ر ئێمه پێویست بووه، جێبەجێمان کردووە”.
ئاوات شێخ جه‌ناب، وه‌زیری دارایی و ئابووریی هه‌رێم كوردستان، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له شاری هه‌ولێر رایگه‌یاند: “هه‌موو ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی له‌سه‌ر ئێمه پێویست بووه له باره‌ی مووچه، هه‌موویمان جێبه‌جێ كردووه”.
گووتیشی: “ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه چاوه‌ڕوانین دوای ته‌واوبوونی رێكاره‌كانی له به‌غداوه پاره‌كه بنێردرێ، لای ئێمه‌وه هیچ ئاسته‌نگێك نه‌ماوه”.
راشیگه‌یاند: ”شاندی بانكی تی بی ئای هاتووه‌ته ئێره به‌شداریی پڕۆژه‌ی هه‌ژماری من ده‌بێت”.