زاری کرمانجی- سۆران:
كه‌شناسی هه‌رێم رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ ئاسمان نیمچه هه‌ور ده‌بێت و ئه‌گه‌ری بارانبارین هه‌یه و پله‌كانی گه‌رما به‌رز ده‌بنه‌وه.
به‌پێی راپۆرتی كه‌شناسی هه‌رێم، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 5ی ئایاری 2024، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، هەندێ کات دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، بە تایبەتی لە ناوچە شاخاوییەکان، ئەگەری گەواڵە بارانی کورت خایەن هەیە لە سەر بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکان، لە سنووری ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای دهۆک ئەگەری باران بارین زیاتر دەبێت.
باسی له‌وه‌شكردووه: پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
ئاماژەی بەوەشکردووە: “سبەینێ دووشەممە 6ی ئایاری 2024، ئاسمان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت، باران بارین لە کاتەکانی بەیانی زوو لە سنووری پارێزگای دهۆک و ناوچە شاخاوییەکان بە گشتی بە شێوەی تاوە بارانی پچر پچر و هەورە تریشقە دەبێت”.
باسی له‌وه‌شكردووه: پاشان کاریگەری باران بارین درێژ دەبێتەوە بۆ سەر سنووری پارێزگای هەولێر و ئیدارەی سۆران و ئیدارەی راپەڕین و سنووری پارێزگای سلێمانی، پاشان بۆ سەر سنووری ئیدارەی گەرمیان. دابارین لەم ناوچانە بەشێوەی تاوە باران و هەندێ کات لێزمە بارانی کورت خایەن دەبێت و هەروەها هەورە تریشقەی لەگەڵ دەبێت و خێرای با زیاد دەکات.
ئه‌وه‌شی راگه‌یاندووه: پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە بە نزیکەی یه‌ك بۆ سێ پلە بەراورد بەدوێنێ.