پشتیوان كەریم- زاری كرمانجی:
سەرۆكی ئەنجوومەنی ئاڵوگۆڕِی دراو لە قەزای ناوەندی سۆران، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ یەک شەممە، لەگەڵ كردنەوەی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دینار بەرامبەر دۆلار گۆڕانکاری بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە، بەشێک لە دراوەکانی دیکەش بەرزی و نزمیان بەسەرداهاتووە.
حاجی محیەدین، سەرۆكی ئەنجوومەنی ئاڵوگۆڕی دراو لە قەزای ناوەندی سۆران، ئاماژەی بەوەشدا بەرزی و نزمی دۆلار كاریگەری كردووەتە سەر بازاڕ و هەریەک لە تومەنی ئێرانی و دۆلار بەردەوامن لە گۆڕانکاری رۆژانە بەرزی و نزمی تۆمار دەکەن و سەرجەم دراوەكانی دیکەش بەهۆی ئەم گرژیانەی دوایی گۆڕانییان بەسەر داهاتووە .
100 دۆلار بەرامبەر بە 145,750 دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
100 دۆلار بەرامبەر بە شەش ملیۆن و 100 هەزار توومەن مامەڵەی پێوە دەكرێت .
100 دۆلار بەرامبەر بە لیرە بەرامبەر بە سێ ملیار و 230 لیرە مامەڵەی پێوەدەكرێت.
100 یۆرۆ بەرامبەر 107 دۆلار مامەڵەی پێوە دەكرێت .
100 پاوەند بەرامبەر بە 124 دۆلار مامەڵەی پێوە دەكرێت.
100 لیرەی توركی بەرامبەر بە 4,500 هەزار دیناری عێراقی مامەڵەی پێوە دەكرێت.
100 هەزار تومەن بەرامبەر بە 2,350 دینار مامەڵەی پێوە دەكرێت.