زاری كرمانجی-چۆمان
لە ئێواری دوێنێ هاووڵاتییەكی دانیشتووی قەزای سۆران، تەمەن نزیكەی 70 ساڵ لە سنووری ناحیەی حاجی ئۆمەران بێسەرو شوێن بووەو تیمەكانی قەزای چۆمان بەردەوامن لە گەڕان بۆ دۆزینەوەی.
لەمبارەیەوە ئەحمەد بارزان عەلیكۆ، قائیمقامی قەزای چۆمان، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند: ” بەپێی زانیارییەكانمان ئەم هاووڵاتییە شێروانییە دانیشتووی قەزای ناوەندی سۆرانە، لەگەڵ چەند كەسێكی دیكە بەمەبەستی گەشتی شاخ و هێنانی گژوگیایی بەهاری ڕوویان كردووەتە ناوچەی مێرگەدرێژان لە سنووری ناحیەی حاجی ئۆمەران، كەچی ونبووەو تائێستا نەدۆزراوەتەوە”.
گووتیشی: ” پێنج تیمی بەرگری شارستانی و فریاكەوتن و هێزەئەمنییەكانی سنوورەكەمان، بەردەوامن لە گەڕان بۆ دۆزینەوەی ئەم هاووڵاتییە،