مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی:
بەرپرسی وێستگەی كەشناسی ڕواندز دەڵێ ئهمساڵ ساڵێكى باراناوى بوو.
گەیلان ڕەشاد بەرپرسی وێستگەی كەشناسی ڕواندز بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند “بڕی بارانبارینی ئەمساڵ لە ڕواندز تا ئەمڕۆ 5ـى ئایار، (1247.9) ملم بووە، بەراورد بە ساڵی ڕابردوو 688 ملم باران زیاتر باریوە، چونكە ساڵی ڕابردوو تا ئەم ڕێكەوتە بڕی بارانبارین تەنیا (559.8 ) ملم بوو،”
گەیلان ڕەشاد دەشڵێت “پێ دەچێت لە چەند ڕۆژی داهاتوو بە هاتنی چەند شەپۆلێكی تری بارانبارین، بڕەكە بەرزتر بێتەوە.”