پشتیوان کەریم- سۆران:
سەرباز باڵەکی، سەرۆکی ئەنجوومەنی زێڕنگرانی قەزای ناوەندی سۆران، بە زاری کرمانجی راگەیاند:” ئەمڕۆ یەک شەممە، نرخی زێڕ لە بازاڕی زێڕنگرانی سۆران بەراورد بە دوێنێ بە جێگیری ماوەتەوە، هەروەها لە ئێستادا هەر ئۆنسەیەک زێڕ بە 2303 دۆلاری ئەمریکی مامەڵەی پێوەدەکرێت.
نرخی سەرجەم مسقاڵەکانی زێڕیش بەم شێوەیەی خوارەوەن.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 24بە 540 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 22 بە 495 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت .
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 21 بە 472 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت .
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 18 بە 406 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت.