تیمێکى زانكۆی كامبرێجی به‌ریتانی زانیارى نوێ رادەگەیەنن
بەختیار سەباح-زارى کرمانجى:
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی شوێنه‌وار و كهلهپوورى سەر بە وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، راگەیەنراوێکى لەسەر ئەو دۆزینەوە نوێیەى ئەشکەوتى شانەدەر بڵاوکردەوەو دەڵێت: ”له‌سه‌ر ئه‌و دۆزینه‌وه نوێیه‌ی كه له ئه‌شكه‌وتی شانه‌ده‌ر كراوه، لێدوان و زانیاری له‌كه‌س وه‌رنه‌گیرێت، رۆژى 8ى ئایار، لەسەر ئەو بابەتە دیدارێک لە ئەشکەوتى شانەدر ساز دەکرێت”.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه ئاماژەى بەوەکردووە، ”سه‌باره‌ت به‌م دۆزینه‌وه نوێیه‌ی له ئه‌شكه‌وتی شانه‌ده‌ر كراوه، بۆ ئه‌وه‌ی بابه‌ته‌كه به‌لاڕێدا نه‌برێت پێویسته به شێوه‌یه‌كی ڕێك‌وپێك و زانستییانه ڕوماڵی بابه‌ته‌كه بكرێت و به هیچ شێوه‌یه‌ك لێدوان له هیچ كه‌س و لایه‌نێك وه‌رنه‌گیرێت، جگه له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی شوێنه‌وار و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شوێنه‌واری سۆران”.
هەروەها ئەوەشى روونکردووەتەوە، رۆژی هه‌شتی ئایار، دیدارێك له ئه‌شكه‌وتی شانه‌ده‌ر له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی شوێنه‌وار ساز ده‌كرێت، به ئاماده بوونی تیمی زانكۆی كامبرێجی به‌ریتانی، لەو دیدارە ڕوونكردنه‌وه‌ی زیاتر و زانیاری نوێ راده‌گه‌یه‌نرێ.
له ساڵی 2015 تیمێکى به‌ریتانییه‌كان به هاوئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ده‌موچاوی مرۆڤێكی نیانده‌رتاڵ له‌سه‌ر ئه‌و ئێسكه دروستكرایه‌وه كه له ئه‌شكه‌وتی شانه‌ده‌ر دۆزرایەوەو دایه‌نه تیمێكی به‌ریتانی، ئێسكه‌كه کەللـەسەری ئافرەتێکى نیاندەرتاڵەو مێژووه‌كه‌ی بۆ 75 هه‌زار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه.