زاری كرمانجی-بارزان:
بەرپرسی فەرمانگەی ئاوی بارزان، دەڵێت: پڕۆژەی ئاوی بارزان ئێستە لە قۆناغی جێبەجێ كردندایە و 87%ی كارەكانی تەواو بووە و لە مانگی دە كۆتایی بە پڕۆژەكە دێت و ئاوی خواردنەوە بۆ هاووڵاتییان دابین دەكات.
ئەندازیار زیاب میقداد، بەرپرسی فەرمانگەی ئاوی بارزان، بۆ زاری كرمانجی دەڵێت: پڕۆژەكە ئێستە لە قۆناغی جێبەجێ كردندایە و 87%ی كارەكانی تەواو بووە و دوای تەواوبوونی كە بڕیارە مانگی دەی ئەمساڵ تەواو بێت، لە هەر كاتژمێرێكدا هەزار و دوو سەد مەتر سێجا ئاوی خواردنەوە بۆ زیاتر لە سی و یەك هەزار دانیشتووی سنوورەكە دابین دەكات.
بەرپرسی فەرمانگەی ئاوی بارزان، گوتیشی: سوپاسی هەوڵ و ماندووبوونی مەلا مستەفا بارزانی، دەكەین بۆ خەمخۆری جەنابیان بۆ تەواوكردنی پڕۆژەكە، بە تەواوبوونی ئەم پڕۆژەیە گەشەی ئابووری و خۆشگوزەرانیی خەڵكی ناوچەكە بەرەوپێشچوونێكی باش بەخۆیەوە دەبینێت.