زاری كرمانجی-سۆران:
ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەسەردانێکی فەرمی دەچێتە كۆماری ئیسلامی ئێران.
پێگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له هه‌ژماری تایبه‌ت به‌خۆیان له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یس بووك بڵاویكردووه‌ته‌وه كه نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەسەردانێکی فەرمی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممە 5ی5ی2024 ده‌گاته تارانی پایته‌ختی كۆماری ئیسلامی ئێران.
لەو سەردانەدا نێچیرڤان بارزانی بە مەبەستی پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و تاران لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە.