مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
تۆڕی مافەكانی مرۆڤی كوردستان ڕاگەیاند لە ماوەی سێ ڕۆژ 14 هونەرمەند و چالاكوانی كورد لە لایەن هێزە ئەمنییەكانی ئێران دەستبەسەركراون.
لە سەرەتای ئەم مانگەوە هێزە ئەمنییەكانی ئێران لە شاری شنۆی ڕۆژهەڵاتی كوردستان دەستیان كردووە بە دەستگیركردنی كۆمەڵێك هونەرمەند و چالاكوانانی كورد لە شارەكەدا.
هەر وەكوو تۆڕی مافەكانی مرۆڤی كوردستان لە ڕاگەیاندراوەكەی ئاماژەی بۆ كردووە گرتنی ئەو كەسانە بە تۆمەتی بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمەكانی نەورۆزی ئەمساڵی شنۆ بووە.