شەهلا رەشید- سۆران
پزیشكێكی پسپۆڕی خۆراك، دەڵێت” پێنج خووی رۆژانە سووتانی چەوری لەش كەم دەكەنەوە .
د. كامەران رەسوڵ، پزیشكی پسپۆڕی زانستی خۆراك، بە زاری كرمانجی راگەیاند” زۆری كێش و قەڵەوی پەیوەندییەكی گرنگی بە رێژەی سووتانی چەوری و میتابۆلیزمی لەشەوە هەیە، بەڵام كۆمەڵێك هەڵسوكەوت و خووی رۆژانە هەیە كە لە كاتەكانی رێجیم و ئاساییدا رێژەی سووتانی چەوری و میتابۆلیزمی ناو لەش كەم دەكەنەوە .
خووەكان بریتین لەمانە:
- خواردنی یەك ژەم لە رۆژێكدا، یاخود پەیڕەوكردنی ئەو رێجیمانە بڕێكی زۆر كەم كالۆری تێدایە بۆ ماوەی زیاتر لە هەفتەیەك .
- نەخواردنی بڕی پێویست لە پڕۆتینەكان، خواردنی پڕۆتینەكان جگە لەوەی دەبنە هۆی درەنگتر هەست بە برسیەتی كردن، رێژەی سووتانی چەوری و میتابۆلیزمی جەستە زیاتر دەكەن، چونكە كاریگەری گەرمی خۆراكیFTE ی پڕۆتینەكان زۆر زیاترە لە كاربۆهیدرایت و چەوری.
-كەم خەویی و شەونخوونی، تێكچوونی خەو و درەنگ نووستن و هەستان .
-نەخواردنەوەی بڕی پێویست لە ئاو و نەخواردنی بڕی پێویست لە ماددە ریشاڵییەكان، هەروەها خواردنەوەی بڕێكی زۆر لە شەربەتی گیراوە و فرێش .
-وەرزش نەكردن و كەمی جولە و زۆر دانیشتن، زۆربەی كاتەكان كە دەبێتە كەمی رێژەی ماسوولكەكان یان پۆكانەوەیان لە جەستەدا.