پشتیوان کەریم-زاری کرمانجی:
لەبارەی دۆخی کارەبا، بەڕێوەبەری گشتی کارەبای سۆران، بە زاری کرمانجی ڕاگەیاند: لەدوێنێ هەینی دۆخی کارەبا لە هەرێمی کوردستان ئاسایی بووهتەوە.
ئەندازیار ئەردەوان ئیبڕاهیم، بەڕێوەبەری گشتی کارەبای سۆران دەشڵێت ” دوای ئەوەی گرفتی کارەبا تەواوی هەرێمی کوردستان، بوونی هەبوو کاتژمێرەکانی کارەبا کەم بوونەوە، بەڵام لەدوێنێ هەینی ئاسای بووهتەوە لە ئێستادا هاوبەشانی کارەبا لە ئیدارەی سەربهخۆی سۆران شهو ڕۆژ 16-18کاتژمێر کارەبایان پێدەرێت، سنووری گوندەکانیش لە کاتژمێر پێنج ئێوارە کارەبای نیشتیمانیان پێدەدرێت .”