زاری كرمانجی :
به‌یانیی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له شاندێكی سێناتی ئه‌مه‌ریكی كرد كه له به‌ڕێزان سیناتۆر جۆنی ئێرنتس و سیناتۆر تێد باد و ژماره‌یه‌ك له یاوه‌رانیان پێكهاتبوو.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی كوردستان، كێشه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوانیان و دۆخی عێراق و هه‌رێمی كوردستان به‌گشتی، تاوتوێ كرا.
شانده‌كه به‌رده‌وامیی پشتیگریی ئه‌مه‌ریكای بۆ عێراق و هه‌رێمی كوردستان دووپات كرده‌وه و ئاماژه‌یان به‌وه دا كه ئه‌مه‌ریكا وه‌ك هاوپه‌یمانێك بایه‌خ و گرنگی به په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ده‌دات. هه‌روه‌ها ستایشی رۆڵی پێشمه‌رگه‌یان له تێكشكاندنی داعش و پاراستنی ئارامی و سه‌قامگیریی عێراقدا كرد.
لای خۆیه‌وه، نێچیرڤان بارزانی، سوپاس و پێزانینی بۆ به‌رده‌وامیی پشتگیریی سێنات و كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكای له عێراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی و جه‌ختی له خواستی عێراق و هه‌رێمی كوردستان بۆ بره‌ودان به هاریكاریی هاوبه‌ش و په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا كرده‌وه.
چه‌ند پرسێكی دیكه‌ی جێی بابه‌خی هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بوو كه به‌ڕێزان باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له عێراق و كونسوڵی گشتیی ئه‌مه‌ریكا له هه‌رێمی كوردستان، ئاماده‌ی بوون.