زاری كرمانجی-سۆران
بەڕێوەبەری چاككردنەوەو پاراستنی ڕێگاوبانی سۆران دەڵێت: ” بەردەوام تیمەكانمان لە ئامادەباشیدان بۆ هەر بەربەستێك كە لەڕێگاوبانەكانی دەرەوەی شارو شارۆچكەكان دروست بێت، بۆ ئەوەی بەربەستی هاتووچۆ لەبەردەم هاووڵاتییان دروست نەبێت.
ئەندازیار خوسرەت سادق دری، بەڕێوەبەری چاككردنەوەو پاراستنی ڕێگاوبانی سۆران، بە زاری كرمانجی گووت ” بەهۆی ئەوەی ناوچەكەمان شاخاوییە زۆرجار لەكاتی باران باریندا خۆڵ و بەرد دێتە سەر شەقامەكان یان حاڵەتی ڕووچوون ڕوودەدات”.
گووتیشی: ” بۆ ئەوەی ئەوەی لەم جۆرە كاتانەدا بەربەست لەبەردەم هاتووچۆدا دروست نەبێت، تیمەكانمان بەردەوام لە ئامادەباشیدان، خۆشبختانە لەگەڵ ئەم شەپۆلە باران بارینەی ئەم چەند ڕۆژەش هیچ ڕووداوێكی وانەبووە، تەنها لەهەندێ شوێن بەردو خۆڵ هاتبووە سەر شەقامەكان چارەسەری پێویستی بۆكراوە.