شەهلا رەشید- سۆران
پزیشكێكی پسپۆڕ، ئاماژە بە چەند خواردنێك دەكات بۆ ئەو خوێندكارانەی لە ئێستادا سەرقاڵی خوێندن و تاقیكردنەوەكانن.
د. بەدر سورچی، پرۆفیسۆری یاریدەدەر و پسپۆڕی گیادەرمان، بە زاری كرمانجی راگەیاند” لەم بابەتەدا سەرنج دەخەینە سەر چەند خۆراكێكی تەندروست و سروشتی بۆ بەهێزبوونی مێشك و جەستە، كە خوێندكاران تایبەت لەكاتی تاقیكردنەوەكان رۆژانە دەتوان بخۆن.
چۆن قوتابیان دەتوانن سەركەوتوو بن؟
- هەوڵبدە خواردنەكانت تەندروست بن، خورما، تەحین (ڕاشی)، هەنگوین، گوێز، شیر و ماست، هەروەها میوەكانی وەك فڕاولە، مۆز، قەیسی، مێوژ، سەوزەواتیش بیبەری سەوز، هێلكە بخۆیت.
- دووربكەوە لە هەموو جۆرە خواردنێكی سووركراوە، قووتوونراو، وزەبەخش و قوڕس.
- قەلەق و سترێس مەبە، چونكە وێرانت دەكات ئەگەر چاك نەبووی حەب و چا هەیە بۆ ئەم حاڵەتە.
- شێوازی ژیانت رێكبخە وەك و هەوڵبدە بەلایەنی كەم 6 كاتژمێر بخەوی.
- كاتی خوێندن 50 خولەك و كاتی پشوودانیش 10 خولەك بێت.
-خواردنی نانی بەیانی پێویستە پێش كاتژمێر 7ی بەیانی بێت.
-رۆژی تاقیكردنەوە نابێت بێ نان خواردن بچیت، تا ئاستی شەكرەی خوێن دانەبەزێت و زانیاریت بیر نەچێتەوە.
-باشترین خواردنی بەیانی تەحین، ماست، پەنیر، گوێز، هەنگوین و خورما.
-خواردنی ژەمی نیوەڕۆ و ئێوارە لە كاتی خۆی دا لەگەڵ پابەندبوون بە خواردنی ژەمی ئێوارە پێش كاتژمێر 7ی شەو .
-باشترین كات بۆ خواردنی میوەكان دوو كاتژمێر پێش یاخود پاش ژەمەكان بەشێوەی شەربەت پێویستە لە ماڵەوە ئامادە بكرێت، هەروەها میوەكان پێویستە جۆراوجۆر بن، ئەگەر لە ماڵ دا هەبێت واتە باشترە هەموو رۆژێك هەمان جۆر میوە نەخورێت.
ـــ خواردنەوەی ئاو بەشێوەیەكی بەردەوام 10 تا 20 پەرداخ.
ـــ هەموو كاتژمێرێك پێنج خولەك جارێك بە پێ بڕۆ، بە رۆیشتنەوە وانەكە بخوێنە.
-رۆژانە نزیكەی كاتژمێرێك خۆت بدە بەر هەتاو، باشترین كات 7 بۆ 10ی بەیانییە.
ــ پێویستە پێش كاتژمێر 10 ی شەو بخەویت . - رۆژانە نیو كاتژمێر زیاتر مەخەوە .
ــ دوور بكەوە لە خواردنی ئەو دەرمانانەی گوایە بیرەوەریت بەهێز دەكات.