شەهلا رەشید- سۆران
پزیشكێكی پسپۆڕی ئافرەتان، چەند رێنماییەكی گرنگ دەداتە خانمانی دووگیان.
د. بنار ئەحمەد، پزیشكی پسپۆڕی ئافرەتان و لەدایكبوون، دەڵێت” پێویستە خانمانی دووگیان گرنگی بەم خاڵانەی خوارەوە بدەن.
لەوانەش:
-دووركەوتنەوە لە خواردنەوەی چا و قاوە بە رێژەیەكی زۆر.
-رۆژانە رێژەیەكی زۆر ئاو بخۆنەوە، چونكە سوودی زۆری هەیە بۆ تەندروستییان.
-ئاگاداری ژەمەكانی خواردنەكانتان بن و رۆژانە میوە، سەوزەكان، هەنگوین و نانی زۆر بخۆن، هەروەها هەوڵبدەن شیر بخۆنەوە بۆ ئەوەی كۆرپەلە بە باشی گەشە بكات.
- لەسەر زەویەك دابنیشن و هەردوو قاچتان كەمێك بەرز بكەنەوە بۆ سەرەوە، بەمەش ئازارەكانی گیانت كەم دەبنەوە و جەستەتان دەحەسێتەوە.
-وەرزش بكەن، بەڵام بە شێوەیەك كە جەستەتان ماندوو نەكەن و نەبێتە هۆی ئازاردان و لەناوبردنی كۆرپەكەتان.