بەیانی ئەمڕۆ شەممە ٤ ی ئایار لەگەڵ کردنەوەی بازاڕی نەوت لە رۆژهەڵاتی ئاسیا هەردوو جۆری نەوتی برێنت و خاوی ئەمەریکی دابەزینی بەرچاویان بەخۆوە بینی.
نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت ئێستا بە ٨٢ دۆلار و ٨ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، دوێنێ لە کاتی داخستندا بە ٨٣ دۆلار و ٦٧ سەنت بوو.
نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکی بە ٧٧ دۆلار و ٩٩ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، لە کاتێکدا دوێنێ کاتی داخستن نرخەکەی بە ٧٨ دۆلار و ٩٥ سەنت بوو.