زاری كرمانجی – سۆران:
بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەكانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بە زاری كرمانجی گووت:” دۆزینەوەی شوێنەوارێكی نوێ لە ئەشكەوتی شانەدەر لە قەزای مێرگەسۆر لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، رەنگدانەوەیەكی گەورەی زانستی لە جیهان و بەخۆیەوە بینیوە و دەستكەوتێكی گرنگی نەتەوەییە.
هەژار حەكیم بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەكانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، دووپاتی كردەوە، دوای ١٠ ساڵ كاركردنی تیمێكی زانكۆی كامبریجی بەریتانی لەو ئەشكەوتە و پاڵپشتیمان لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی شوێنەوار و بەرێوەبەراتی شوێنەواری سۆران بۆ ئەم هەوڵە گرنگە و لێرەوە رۆڵی بەرچاوی بەڕێوەبەری شوێنەواری سۆران (عەبدولوەهاب سلێمان) كە وەك یەكێك لە ئەندامانی تیم لە دۆزینەوەكە بەرزدەنرخێنین.هاوكات قایمقامیەتی قەزای مێرگەسۆریش هاوكاربوون لە ماوەی كاركردنی تیمەكە.
گووتیشی:” دۆزینەوەی كەلەی سەری پەیكەرێكی مرۆڤی نیاندەرتاڵ كە مێژووی بۆ ٧٥ هەزار ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە، نەك تەنها بۆ كوردستان جێی بایەخە، بەڵكو هەموو جیهان بە گرنگیەوە لێی دەڕوانن، بە تایبەتی لە رووی زانستیەوە.