لە ڕاپۆرتەكەیدا ڕێكخراوی ڕۆژنامەنووسانی بێ سنوور ئاماژەی بەوەداوە ” ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ ئازادی ڕۆژنامەگەری جیهانیدا مەترسیدارترین ناوچەیە”.
ئەم رێكخراوە ئاماژەی بەوەداوە” دواتر كیشوەری ئاسیایە كە دۆخی ڕۆژنامەگەری لە ژێر دەسەڵاتی ڕژێمە پاوانخوازەكاندا لە مەترسیدایە”.
لە بارەی ئەو وەڵاتەشی كە زۆرترین پانتایی رۆژنامەگەری تێدایە، رێكخراوی رۆژنامەنووسانی بێ سنووری نووسیویەتی ” وڵاتی نەرویج لە سەرووی ریزبەندی ئەو وڵاتانەوەیە كە ئازادی رۆژنامەوانییان تێدایە”.
ڕۆژنامەنووسانی بێسنوور ئاماژەی بەوەشكردووە” عێراق لە كۆی 180 وڵات لە ڕیزبەندی 169ی جیهاندایە لە ئازادی ڕۆژنامەگەریدا، بەڵام لەماوەی ساڵی ڕابردوودا لە پلەی 167ی جیهانیدا بوو”.
ئەوەش خراوەتەڕوو ” كۆماری ئیسلامی ئێرانیش لە پلەی 176 دایە كە لانیكەم 23 رۆژنامەنووس لەو وڵاتە لە زینداندان”.